ئهمڕۆ پێنجشەممە 27ی ئاب، دەسەڵاتدارانی ئۆکراینا ڕایانگەیاند، ڕووسیا هێرشێکی فراوانی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر کیێڤی پایتەختی ئۆکراینا ئهنجامداوه و نزیكهی 10 كهسی سڤیل بریندار بوونه و دهیان كۆگاش له ناوچهكه كراونهته ئامانج.
وای زیاتر لە چوار ساڵ و نیو لە دەستپێکردنی لەشکرکێشی رووسیا بۆ سەر ئۆکراینا، ڕووسیا لەم دواییانەدا هێرشەکانی بۆ سەر کیێڤی پایتەخت چڕتر کردووەتەوە و هاووڵاتییانی سڤیل و دامهزراوه مهدهنییهكانی كردووهته ئامانج.
ڕۆژنامەنووسانی ئاژانسی فرانس پرێس لە کیێڤ ڕایانگەیاندووە، کە گوێیان لە چەند تەقینەوەیەکی بههێز بووه كه بووهته هۆی ئهوهی كه زهنگی ئاگاداركردنهوه بۆ خهڵك لێبدرێت بۆ ئهوهی بچنه ژێر زهمین و پهناگاكان.
به پێی ئهو ڤیدیۆیانەی لە سۆشیال میدیای ناوخۆیی ئۆكراینادا بڵاوبوونەتەوە، دەرکەوتووە کە دوکەڵێکی زۆر چڕ لە یەکێک لەو كۆگایانهی کە لە هێرشەکەی بەیانیدا کراوەتە ئامانج، بەرزبووەتەوە.
لای خۆیهوه، تیمور تکاچێنکۆ، سەرۆکی ئیدارەی سەربازیی كیێڤی پایتەختی ئۆکراینا ڕایگەیاند، دوژمن بەدرێژایی شەوی ڕابردوو بەردەوام بووه لە هێرشکردنە سەر ناوچەی کیێڤ بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی بالیستیک، ئاماژەی بەوەشکرد، کۆگاکانی ناوچەکە کراونەتە ئامانج.
لە شاری سومی، لە باکوری ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا، دەسەڵاتداران ڕایانگەیاند کە هێرشەکانی ڕوسیا بەهۆیەوە کەسێک کوژراون و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.
جگه لهوه یارۆسلاڤ شانکۆ، بەرپرسی ئیدارەی سەربازیی شاری خێرسۆن ڕایگەیاند: دوژمن لە ڕۆژی ڕووناکدا گواستنەوەی مەدەنیی کردووهته ئامانج لە کاتێکدا هاووڵاتییان بە کاروباری ڕۆژانەی خۆیانهوه خهریك بوونه.
لای خۆیەوە ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراینا بانگەوازەکانی نوێکردەوە بۆ ئەوەی هاوپەیمانان چەکی بەرگریی ئاسمانی زیاتر بنێرن بۆ یارمەتیدانی کیێڤ بۆ بەرەنگاربوونەوەی مووشەکی بالیستیكی رووسیا.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.