Erbil 31°C ھەینی 28 ئاب 23:22

وەزارەتی ناوخۆی عێراق: عەمیدێک و کارمەندێکی پۆلیسی لە بەغدا کوژران

کوردستان TV
100%

وەزارەتی ناوخۆی عێراق، کوژرانی ئەفسەرێکی باڵا بە پلەی عەمید و کارمەندێکی پۆلیسی کەرخی ڕاگەیاند، دوای ئەوەی لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکێکی فەرمیدا لە بەغدا کرانە ئامانج.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ـی ئاب، حوسێن عەوادی بریکاری باڵای وەزارەتی ناوخۆ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ئەفسەرێک بە پلەی عەمید و کارمەندێکی پۆلیسی بەغدا – کەرخ کوژران، هەروەها 4 کارمەندی دیکەی پۆلیسی فیدراڵی و کۆماندۆی کەرخ برینداربوون، کە لە کاتی جێبەجێکردنی هەڵمەتێکی لادانی زیادەڕۆییەکان لە ناوچەی دۆرەی شاری بەغدا ڕوویداوە.

بریکاری باڵای وەزارەتی ناوخۆ، ئاماژەی بەوە کرد کە ڕێنمایی دراوە بە پێکهێنانی تیمێکی بەپەلی ئەمنی و هەواڵگری بۆ لێکۆڵینەوە لە وردەکاری و ملابەساتەکانی ڕووداوەکە، بە مەبەستی دەستگیرکردنی تاوانباران و ڕادەستکردنیان بە دادگا تاوەکو سزای یاسایی خۆیان وەربگرن.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.