سەرۆک بارزانی بەبۆنەی هاتنەوەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی محەمەد (د.خ) و جەژنی مەولوود، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی کوردستان، عێراق و جیهان کرد. سەرۆک بارزانی لە پەیامەکەیدا هیوای خواست ئەم یادە پیرۆزە ببێتە سەرەتایەک بۆ خێر و بەرەکەت و قووڵکردنەوەی گیانی تەبایی لە ناوچەکەدا.
دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی
پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (جەژنی مەولود)
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە بۆنەی هاتنەوەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری مەزن حەزرەتی محەممەد (دروودی خوای لەسەر بێت) و جەژنی مەولوود، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەکەم.
لە خودای مەزن داواکارم لەو بۆنە پیرۆزەدا دەرگەی ڕەحمەت و بەرەکەتی خۆی بۆ خەڵکی کوردستان و عێراق و هەموو مرۆڤایەتی بکاتەوە. هیوادارم ئەو بۆنە پیرۆزە ئاشتی و ئارامی و خێر و خۆشی و دادپەروەری بۆ ناوچەکەمان و هەموو جیهان بەدی بهێنێت.
والسلام علیکم و رحمةالله وبركاته
مسعود بارزانی
11ی رەبیعولئەولی 1448ی کۆچی
24ی ئابی 2026
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.