Erbil 31°C ھەینی 28 ئاب 01:41

حووسییەکانی یەمەن هێرشیان کردە سەر چەند ناوچەیەکی سعوودییە

کوردستان TV
100%

حووسییەکانی یەمەن لە یەکێک لە چالاکییەکانیان هێرشیان کردە سەر چەند ناوچەیەکی سعوودییە، ئەمە دووەم جارە لە ماوەی سێ رۆژدا هێرش بکەنە سەر سعوودییە.

ئاژانسی (تەسنیم)ی ئێرانی ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاوی کردەوە کە حووسییەکانی یەمەن هێرشیان کردووەتە سەر چەند ناوچەیەک لە پارێزگای زاڵع (الضالع) و چەند پێگەیەکی شارەکەیان بە ئامانج گرتووە.

هەروەها ڕاشی گەیاند کە ئەمڕۆ چەند درۆنێکی سعوودییان خستووەتە خوارەوە کە بۆ کاری سیخوڕی هاتبوونە پارێزگای حجە.

لە چەند رۆژی ڕابردوو حووسییەکانی یەمەن رایانگەیاند کە لە رێگەی درۆنەوە فرۆکەخانەی نەجران و دامەزراوەکانی شەریکەی ڕامکۆیان لە باشووری سعوودییە کردووەتە ئامانج؛ بە گوێرەی گوتەی ئاژانسەکە ئەم هێرشە وەک وەڵام دانەوەیەک بووە بۆ ئەو درۆنانەی کە ئاسمانی یەمەنیان بەزاندووە لە پارێزگای سەعدە (صعدة)

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.