ئهمڕۆ شەممە22ی ئاب، یۆهانس وادیفول وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ڕەخنەی توندی لە ڤلادیمێر پووتین سەرۆکی ڕووسیا گرت و به ئاگرخۆشكهری جهنگ لهگهڵ ئۆکرانیا ناوی برد و بەڵێنیدا بەرلین هاوکاری زیاتر پێشکەش بە کیێڤ بکات.
ئەم لێدوانەی فادێڤۆڵ، لە میانەی سەردانەکەیدا بوو بۆ کیێڤی پایتەختی ئۆکراینا، ڕۆژێک دوای ئەوەی ڕووسیا بە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ناوەندێکی بازرگانی قەرەباڵغی لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکراینا کردە ئامانج، لە هێرشێکدا کە لانیکەم 16 کەسی کوشت.
ڤادیفول لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ هاوتا ئۆکراینییەکەی ئەندری سیبیها گوتی: "چڕی شەڕی دڕندانەی شەڕانگێزی کە ڕووسیا بەڕێوەی بردووە بە هیچ شێوەیەک کەم نەبووەتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، پووتین بە ئەنقەست شەڕەکە پەرەپێدەدات و هاووڵاتییانی مەدەنی تیرۆر دەکات، ژێرخانی مەدەنی بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دەکاتە ئامانج.
لەگەڵ چڕکردنەوەی هێرشە دوورمەوداکانی ڕووسیا و ئۆکراینا، ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان له ڕاپۆرتێكدا رایگهیاندووه، ژمارەی کوژراوانی مەدەنی لە سەرەتای ئەمساڵەوە بۆ بەرزترین ئاست بەرزبووەتەوە لە دوای مانگەکانی سەرەتای جەنگەوە.
ڤادێڤۆڵ گوتی: "دەمەوێت دووپاتی بکەمەوە ئێمە پشتگیریی تەواوی گەلی ئۆکراینا دەکەین و ئەڵمانیا لەگەڵ ئۆکراینا وەستاوە."
لە میانەی سەردانەکەیدا وەزیری ئەڵمانیا هاوکاری مرۆیی زیادەی بۆ ئۆکراینا ڕاگەیاند بەهای 50 ملیۆن یۆرۆ کە بۆ دەزگاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە ناحکوومییەکان تەرخان دەکرێن کە سەرنجیان لەسەر پشتیوانیکردنی دانیشتوانی ناوچەکانی تەنیشت هێڵەکانی شەڕە.
هەروەها ئەڵمانیا بڕی 10 ملیۆن یۆرۆ دەداتە سندوقێکی ناتۆ کە تایبەتە بە دابینکردنی دارایی بۆ بەهێزکردنی تۆڕەکانی وزە و سیستەمی بەرگریی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ئۆکراینا.
کیێڤ بەردەوامە لە بانگەوازی هاوپەیمانەکانی بۆ پاڵپشتیی زیاتر، لەکاتێکدا هێزەکانی ئۆکراینا خەبات دەکەن بۆ ڕێگریکردن لە مووشەکی بالیستیکی رووسیا و بەدەست کەمیی مووشەکی ڕێگری پاتریۆتەوە دەناڵێنن.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.