ئه‌مرۆ شه‌ممه 22ی ئاب، ئاژانسی ئێرنای نزیك له حكوومه‌تی ئێران ڕایگه‌یاندووه، به‌بێ هه‌بوونی مه‌رجی پێش وه‌خته ئێران ڕه‌زامه‌ندی دا به‌وه‌ی كه نه‌وتی عێراق به گه‌رووی هورمزدا تێپه‌ڕ ببێت.
ئاژانسی ئێرنا ڕایگه‌یاندووه، دوای سه‌ردانه‌كه‌ی قالیباف بۆ عێراق عه‌لی زه‌یدی و به‌رپرسانی عێراق به روونی داوایان له قالیباف كردووه كه له دۆخی ئابووری عێراق تێبگه‌ن و هاوكار بن بۆ رۆیشتنی نه‌وتی عیراق به گه‌رووی هورمزدا.
ئاژانسی ئێرنا ئاشكراشی كردووه، ئێران به فه‌رمی وه‌ڵامی عێراقی داوه‌ته‌وه كه ده‌توانن له ڕۆژانی داهاتوودا نه‌وته‌كه‌یان به ڕێگه‌ی گه‌رووی هورزم ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه بكه‌ن .
پێشتریش ئێران له مانگی نیسانی ڕابردوو ڕه‌زامه‌ندی دا به‌وه‌ی كه نه‌وته‌كه‌ی عێراق له گه‌رووی هورمز به‌رده‌وام بێت له هه‌نارده كردن، ئه‌وه‌ش به‌هۆی دراوسێیه‌تی و ڕه‌چاو كردنی دۆخی ئابووری عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.