Erbil 31°C یەکشەممە 23 ئاب 00:14

ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێرەوە

100%

هاتوچۆی هەولێر ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە و داوا لە شۆفێران دەکات کە شەقامی 60 مەتریی نێوان 120 و 150 مەتری بەکار نەهێنن، چونکە هێشتا کارکردن تێیدا بەردەوامە و بۆ هاتوچۆ ئامادە نییە.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لە ڕاگەیاندراوێکدا شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە، ئەو بەشەی شەقامی 60 مەتری کە دەکەوێتە نێوان شەقامە خێراکانی 120 مەتری و 150 مەتری، هێشتا کاری تێدا دەکرێت و بۆ هاتوچۆ ئامادە نییە، بۆیە داوا لە شۆفێران دەکات ئەم شەقامە بەکار نەهێنن.

هاتوچۆی هەولێر ئاماژە بەوە دەکات، هاتوچۆکردنی ئۆتۆمبێل لەو شەقامەدا، دەبێتە هۆی دروستبوونی ئاستەنگ بۆ تیمی جێبەجێکاری پرۆژەکە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی هاتوچۆی هەولێردا ئەوەش هاتووە، شۆفێران دەتوانن بۆ هاتوچۆکردن ڕێگای نێوان پیرزین و گوندی کەرک بەکار بهێنن.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.