Erbil 31°C شەممە 22 ئاب 22:47

ئۆکراینا: لانی کەم 16 کەس لە هێرشێکی ڕووسیا بۆ سەر زێدی زێلێنسکی کوژران

100%


لە ئەنجامی هێرشی چەند درۆنێکی ڕووسی بۆ سەر ناوەندێکی بازرگانی لە شاری کریڤی ڕیه، کە زێدی ڤلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆک کۆماری ئۆکراینا، لانی کەم 16 کەس کوژران و زیاتر لە 130 کەسی دیکەش بریندار بوون.

زێلێنسکی لە پەیامێکی تونددا ئەم هێرشەی بە کارێکی "وەحشیانە" وەسف کرد و بەڵێنی دا کە وڵاتەکەی وەڵامی ئەم هەنگاوەی مۆسکۆ دەداتەوە.

ئەم هێرشە درۆنییە ناوەندێکی بازرگانیی قەرەباڵغی کردووەتە ئامانج، کە بووەتە هۆی دروستبوونی وێرانکارییەکی گەورە و سووتانی بەشێکی باڵەخانەکە. تیمەکانی فریاگوزاری و بەرگریی شارستانی دەستبەجێ گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە بۆ ڕزگارکردنی ئەو کەسانەی لەژێر داروپەردووەکاندا گیریان خواردووە، و بەرپرسانی تەندروستییش ئاماژە بەوە دەکەن کە بەهۆی سەختیی برینی هەندێک لە بریندارەکانەوە، ئەگەری بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانییەکان هەیە.

هێرشکردنە سەر ناوچە نیشتەجێبوونەکان و ناوەندە مەدەنییەکان لە ئۆکرانیا لەلایەن سوپای ڕووسیاوە، ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە بەردەوامە و بووەتە هۆی کارەساتێکی مرۆیی گەورە لە ناوچە جیاوازەکانی ئەو وڵاتەدا. لە کاتێکدا مۆسکۆ بەردەوام ئیدیعای ئەوە دەکات کە تەنیا ئامانجە سەربازییەکان دەپێکێت، بەڵام نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە مرۆییەکان ڕووسیا بە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و بەئامانجگرتنی ڕاستەوخۆی خەڵکی مەدەنی تۆمەتبار دەکەن، ئەمەش وایکردووە فشارە نێودەوڵەتییەکان بۆ سەر کرێملین زیاتر بن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.