Erbil 31°C شەممە 15 ئاب 21:56

سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی لە لیوا دڵشاد یوسف دەکات

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە لیوا دڵشاد یوسف دەکات بۆ کۆچی دوایی دایکی و هیوای خواست خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 14ـی ئاب، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە لیوا دڵشاد یوسف کرد بۆ کۆچی دوایی دایکی.

سەرۆکی حکوومەت پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.

لیوا دڵشاد یوسف، سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی بۆ پەیوەندی و هاوخەمیی سەرۆکی حکوومەت دەربڕی.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.