Erbil 31°C ھەینی 14 ئاب 16:23

لە دهۆك بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆ دوو كەس گیانیان لەدەست دا

100%

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە ئەنجامی رووداوێكی هاتوچۆ لە سنووری پارێزگای دهۆك، دوو كەس گیانیان لەدەست دا و دوو كەسی دیكەش بریندار بوون.

پەیامنێری (كوردستان تیڤی) لە دهۆك پێی راگەیاندین: بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە كاتژمێر 5:00 رووداوێكی هاتوچۆی پێكدادان لە پارێزگای دهۆك ڕووی دا.

ڕووداوەكە بەمشێوەیە بووە: ئۆتۆمبێلێكی تایبەت لە نۆرەی وەرگرتنی بەنزین وەستاوە و ئۆتۆمبێلێكی دیكە بە خێراییەكی زۆر خۆی پێدا كێشاوە.

لە ئەنجامی رووداوەكە دوو كەس گیانیان لەدەستداوە، یەكێك لەو كەسانەی گیانی لەدەستداوە موقەدەمێكی پۆلیسی هاتوچۆی دهۆكە بەناوی (زوهێر سلێمان کورێمەیی).

هەر بەهۆی رووداوەكە، دوو كەسی دیكەش بە سەختی بریندار بوون.

وێنە: موقەدەم زوهێر سلێمانی كورێمەیی كە لە رووداوەكەدا گیانی لەدەستداوە:-

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.