Erbil 31°C ھەینی 14 ئاب 17:12

پەیامی هاوخەمیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی مامۆستا مەلا جەرجیس هەولێری

کوردستان TV
100%

سەرۆك بارزانی بەهۆی كۆچی دوایی مامۆستا مه‌لا جه‌رجیس هەولێری پەیامێكی هاوخەمی بڵاو كردەوە و تێیدا رایگەیاند، مامۆستای خوالێخۆشبوو لە ژیانیدا خزمەتێكی زۆری پەیامی خواپەرستی و پێكەوەژیان و تەبایی لە كوردستان كرد.

دەقی پەیامی هاوخەمی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی مامۆستا مەلا جەرجیس هەولێری:-

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی ناسراو و زانای ئایینیی هەولێر مامۆستا مەلا (جەرجیس هەولێری)ـیم پێ گەییشت.

مامۆستا مەلا جەرجیس هەولێری لە ژیانی خۆیدا خزمەتێکی زۆری پەیامی خواپەرستی و چاکەخوازی و پێکەوەژیان و تەبایی لە کوردستاندا کرد.

پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو مامۆستا مەلا جەرجیس و دۆستان و ئاشنایانی و تەواوی مامۆستا و زانایانی ئایینیی کوردستان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو مامۆستا مەلا جەرجیس هەولێری بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی

13ی ئابی 2026

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.