سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێكی سەرەخۆشی بۆ كۆچی دوایی مامۆستا حوسێن عارف چیرۆکنووس، ڕۆماننووس و نووسهرى دیارى كورد بڵاو كردەوە.
نێچیرڤان بارزانی لە پەیامە سەرەخۆشییەكەدا رایگەیاندووە "مامۆستا حوسێن عارف پێگهيهكى دیارى له چیرۆک و وێژهى کورديدا هەبووە و يادى ئهو بۆ هەمیشە به زيندوويى دەمێنێتەوە".
دەقی پەیامە سەرەخۆشییەكەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان:
بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو مامۆستا حوسێن عارف، چیرۆکنووس، ڕۆماننووس و نووسهرى دیارى كورد و ئهندامى پێشووى پهرلهمانى کوردستان، پرسە و هاوخەمیم پێشكهش به بنەماڵەی بەڕێزیان، نووسەران و تەواوی ڕووناکبیرانی کوردستان دەکەم.
خوالێخۆشبوو مامۆستا حوسێن عارف، وەک نووسەرێكى پێشەنگ و خاوهن خامهيهكى بهپێز، پێگهيهكى دیارى له چیرۆک و وێژهى کورديدا هەبوو، يادى ئهو به خزمەت و بەرهەمە دانسقەکانی بۆ هەمیشە لە مێژووی ڕۆشنبیریی كورديدا به زيندوويى دەمێنێتەوە.
لە خوای مهزن داواکارم گیانی بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنهوايى به بنەماڵەی بەڕێزيان ببهخشێت.
نێچیرڤان بارزانى
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2026/8/13
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.