دەستەی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی عێراق ئامارێکی فەرمی سەبارەت بە چالاکییە بومەلەرزەییەکانی پارێزگای کەرکوک بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە ماوەی نێوان 30ـی تەمموز تاوەکو 2ـی ئابی 2026، بە کۆی گشتی 20 بومەلەرزە لەو پارێزگایە تۆمارکراون.
بەپێی ڕاپۆرتی دەستەکە، گوڕی بومەلەرزەکان جیاواز بوون و بەم شێوەیەی خوارەوە دابەش بوون:
11 بومەلەرزە بە گوڕی نێوان 3.0 بۆ 3.9 پلە بەپێی پێوەری ڕێختەر تۆمارکراون. هەروەها 7 بومەلەرزە گوڕەکەیان لە نێوان 2.0 بۆ 2.9 پلەدا بووە. 2 بومەلەرزەی تریش بە گوڕی نێوان 1.0 بۆ 1.9 پلەی ڕێختەر تۆمارکراون.
ئەم زنجیرە بومەلەرزەیەی کەرکوک لە کاتێکدایە کە دەستەی کەشناسی بەردەوامە لە چاودێریکردنی بارودۆخی ناوچەکە و تۆمارکردنی هەر چالاکییەکی تری بومەلەرزەیی لەو سنوورەدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.