Erbil 31°C دووشەممە 27 تەمووز 07:33

باشترین شاری جیهان بۆ ژیانكردن.. كۆپنهاگن یەكەمە و دیمەشق لە كۆتاییە

کوردستان TV
100%

شاری كۆپنهاگنی پایتەختی دانیماڕك لە ڕیزبندی یەكەمی باشترین شاری جیهان بۆ ساڵی 2026 دانراوە بۆ ژیانكردن، هەر لە ریزبەندییەكەدا شاری دیمەشقی پایتەختی سووریا لە كۆتایی ریزبەندییەكەدا دانراوە.

ریزبەندییەكە بەشێوەیەكی گشتی 173 شار لەسەر ئاستی جیهان لەخۆدەگرێت كە هەریەك لە بنەماكانی (ئاسایش، تەندروستی، خوێندن، ژێرخانی ئابووری، رۆشنبیری و ژینگە) كراوەتە پێوەر بۆ دیاریكردنی باشترین شارەكان لەسەر ئاستی جیهان.

بەگوێرەی ریزبەندییەكە كۆپنهاگنی پایتەختی دانیماڕك لە ساڵی 2026 باشترین شارە بۆ ژیانكردن، دوای ئەویش شاری ڤییەنای پایتەختی نەمسا دێت، دوای ئەویش شاری ملبۆرنی ئوستڕالیا دێت.

لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبیش، شاری ئەبووزەبی لە ئیماڕات بەباشترین شار بۆ ژیانكردن دانراوە، دوای ئەویش هەریەك لە شارەكانی كوێت، دەوحە، مەنامە و مەسقەت دێن.

لە كۆتایی ریزبەندییەكەدا هەریەك لە شارەكانی تەرابلوسی لیبیا و دیمەشقی پایتەختی سووریا، بەخراپترین شارەكان بۆ ژیانكردن دانراون.

شێوازی ژیان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.