Erbil 31°C یەکشەممە 26 تەمووز 19:37

کوێت دەروازەی سنووریی عەبدەلی لەگەڵ عێراق کردەوە

100%

ئەمڕۆ یەکشەممە دەوڵەتی کوێت دەروازەی سنووریی عەبدەلی لەگەڵ عێراق کردەوە، ئەوەش دوای ڕۆژێک لە ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی گرنگ لە نێوان بەرپرسانی هەردوو وڵاتدا.

بڕیاری کردنەوەی دەروازەکە دوای ئەوە هات کە شێخ فەهد یوسف، وەزیری ناوخۆی کوێت، لەگەڵ ئەسعەد عەیدانی، پارێزگاری بەسرە، لە دەروازەی سەفوان کۆبوونەوە، بە مەبەستی تاوتوێکردنی پەرەپێدانی هەماهەنگیی ئەمنی و بەردەوامیی جووڵەی هاتوچۆ لە نێوان عێراق و کوێتدا.

بەپێی ڕاپۆرتە میدیاییەکانی کوێت، دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە کارکردنیان لە دەروازەی عەبدەلی دەستپێکردووەتەوە، دوای ئەوەی پێشتر بەهۆی پەرەسەندنە ئەمنییەکانی ناوچەکە بۆ ماوەیەکی کاتی داخرابوو. ئەم هەنگاوەش ڕێگە خۆش دەکات بۆ گەڕانەوەی ئاسایی جووڵەی گەشتیاران و ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان هەردوولادا.

وەزیری ناوخۆی کوێت و پارێزگاری بەسرە جەختیان لەسەر گرنگیی هەماهەنگیی هاوبەش کردەوە بۆ دڵنیابوون لە ڕێکخستنی جووڵەی کەلوپەل و هاووڵاتییان، هەروەها پاراستنی سەقامگیریی دەروازە سنوورییەکان.

دەروازەکانی عەبدەلی و سەفوان بە شادەماری سەرەکیی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکانی نێوان عێراق و کوێت دادەنرێن و ڕۆڵێکی گرنگیان لە گواستنەوەی کەلوپەل و گەشتیاراندا هەیە.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.