Erbil 31°C شەممە 25 تەمووز 23:27

لە هەولێر لێژنەی چاودێری نرخ و کوالێتی بەنزین 32 وێستگەی پشکنی و هۆشداری توند دەداتە سەرپێچیکاران

100%

لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکان بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دابەزاندنی نرخی بەنزین و پاراستنی مافی هاووڵاتییان، لێژنەی چاودێریکردنی نرخ و کوالێتی بەنزین لە پارێزگای هەولێر، هەڵمەتێکی فراوانی پشکنینی بۆ وێستگەکانی سووتەمەنی ئەنجام دا.

ئەمڕۆ شەممە، 25ی تەممووزی 2026، لێژنەی چاودێریکردنی نرخ و کوالێتی بەنزین بە سەرۆکایەتی عەقیدی پۆلیس (نیهاد نەوزاد جەمال) و بە یاوەری ئەندامانی لێژنەکە، 32 بەنزینخانەیان لە ناو شاری هەولێر و دەوروبەری بەسەرکردەوە. لە میانی پشکنینەکاندا، ئەو وێستگانەی پابەندی نرخە دیاریکراوەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان نەبوون بۆ جۆرەکانی (سوپەر، موحەسەن و نۆرماڵ)، ئاگادار کرانەوە و ناچار کران بە جێبەجێکردنی دەستبەجێی بڕیارەکان.

لێژنەی چاودێری هۆشداری توندی دایە خاوەن بەنزینخانەکان کە هیچ جۆرە سەرپێچییەک قبوڵ ناکرێت. جەخت کرایەوە کە هەر وێستگەیەک پابەندی ڕێنماییەکان نەبێت، ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی و سزای کارگێڕی کتوپڕ دەبێتەوە، کە ئەگەری داخستنی شوێنی کارەکەشی لە ئارادایە.

لێژنەکە ئاماژەی بەوەش کرد، کە ئەم چاودێرییانە بە شێوەیەکی بەردەوام ئەنجام دەدرێن. ئامانج لێی جێبەجێکردنی فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ دابینکردنی بەنزین بە کوالێتییەکی باش و نرخێکی گونجاو، لە پێناو ڕێکخستنی بازاڕ و پاراستنی بەرژەوەندیی گشتیی هاووڵاتییان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.