وەزارەتی دەرەوە و گەشەپێدانی بەریتانیا بە توندترین شێوە سەرکۆنەی هێرشەکانی ئەم دواییانەی گرووپی حووسییەکانی بۆ سەر دوو کەشتیی نەوتەکێشی شانشینی سعوودییە کرد و ڕایگەیاند کە ئەم جۆرە کردەوانە مەترسیی گەورە بۆ سەر ژینگە و مرۆڤایەتی دروست دەکەن.
لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا، حکوومەتی بەریتانیا ئەم هێرشانەی بە کردەوەی بێباکانە وەسف کرد و ئاماژەی بەوە دا کە نەک تەنیا گیانی دەریاوانان دەخەنە مەترسییەوە، بەڵکو مەترسییەکی جدین بۆ دروستبوونی کارەساتێکی ژینگەیی گەورە لە ناوچەکەدا. لەندەن جەختی کردەوە کە ئەم جۆرە هێرشانە پێشێلکارییەکی مەترسیداری یاسا نێودەوڵەتییەکانە و دەبێتە هۆی تێکدانی زیاتری سەقامگیریی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
بەریتانیا لە پەیامەکەیدا جەختی لە هاوسۆزی و پشتیوانیی تەواوی خۆی بۆ سعوودییە کردەوە و داوای لە حوسییەکان کرد کە دەستبەجێ کۆتایی بەمجۆرە هێرش و دەستدرێژییە تەندەروێژانە (Aggressions) بهێنن. ئەم هەڵوێستەی لەندەن لە کاتێکدایە کە ڕێڕەوە ئاوییە نێودەوڵەتییەکان بەهۆی ململانێ سەربازییەکانەوە تووشی شڵەژانێکی گەورە بوون.
بە ئامانجگرتنی کەشتییە نەوتهەڵگرەكان فشارێکی زۆر دەخاتە سەر بازاڕەکانی وزەی جیهانی و تێچووی گواستنەوەی دەریایی بەرز دەکاتەوە. ئەم سەرکۆنەکردنەی بەریتانیا وەک ئاماژەیەک دەبینرێت بۆ چڕکردنەوەی فشارە دیپلۆماسی و نێودەوڵەتییەکان لەسەر گرووپە چەکدارەکان بۆ ڕێگریکردن لە پەککەوتنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەریای سوور و کەنداودا.
تاوەکو ئێستا گرووپی حوسییەکان وەڵامێکی فەرمییان بۆ ئەم پەیامەی بەریتانیا نەبووە، بەڵام پێشتر ڕایانگەیاندبوو کە هێرشەکانیان وەک پەرچەکردارێکە بۆ ئەو بارودۆخە سەربازییەی لە ناوچەکەدا دروست بووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.