Erbil 31°C پێنجشەممە 23 تەمووز 20:33

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە تاران پڕۆژە ئابوورییەکان تاوتوێ دەکات

100%

عەلی فالح زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە (23ی تەممووزی 2026) گەیشتە تاران و لەگەڵ لایەنی ئێرانی دەستی بە زنجیرەیەک گفتوگۆی فەرمی کرد، ئەم سەردانە کە بە ئامادەبوونی وەزیرانی دەرەوە و نەوتی عێراق بەڕێوەدەچێت، ئامانج لێی قووڵکردنەوەی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێیە.

لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەرۆکایەتیی شاندێكی باڵای وڵاتەکەی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران چەندین پرسی جێبایەخی هەردوولایان تاوتوێ کرد. تەوەری سەرەکیی گفتوگۆکان بریتی بوو لە داڕشتنی میکانیزمێکی نوێ بۆ کاراکردنەوەی لیژنەی ئابووریی هاوبەشی عێراق و ئێران، تاوەکو بتوانرێت بە شێوەیەکی چالاکتر پڕۆژە بازرگانی و پیشەسازییەکان پەرەیان پێ بدرێت.

زەیدی لە میانی لێدوانێکدا جەختی لەسەر قووڵیی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و تاران کردەوە و ڕایگەیاند کە ئەم سەردانە نیشانەی نوێکردنەوەی ئەو پەیوەندییە مێژووییەیە.

سەرۆک وەزیران هەروەها داوای کرد کە وەبەرهێنانی هاوبەش لە بوارە جیاوازەکاندا ئەنجام بدرێت، کە ئەمەش وەک هەنگاوێک دەبێت بۆ بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووریی هەردوو وڵات و سوودوەرگرتن لە شارەزاییەکانی یەکتر، بەتایبەتی لە کەرتی وزە و نەوتدا.

چاودێرانی سیاسی ئاماژە بەوە دەکەن کە بەشداربوونی وەزیری نەوتی عێراق لەم شاندەدا، نیشانەی گرنگیی دۆسیەی وزەیە لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات، بەتایبەتی لە کاتێکدا کە ناوچەکە بە بارودۆخێکی هەستیاردا تێپەڕ دەبێت. پێشبینی دەکرێت ئەم دیدارە ببێتە سەرەتایەک بۆ واژۆکردنی چەندین گرێبەستی نوێ لە بواری وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانی کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی عێراق و ئێران بگەیەنێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.