Erbil 31°C پێنجشەممە 23 تەمووز 19:55

نوێترین زانیاری لەبارەی هەوڵەكان بۆ كەمكردنەوەی نرخ و تێچووی پاسپۆرت

100%

بەشێك لە پەرلەمانتارانی عێراق لە هەوڵەكانیان بۆ لێكۆڵینەوە لە دۆسییەی پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی بەردەوامە و رایدەگەیەنن كە "ئەو نرخەی كە ئێستا بۆ دەرهێنان و نوێكردنەوەی پاسپۆرت ستەمێکی گەورەی تێدایە بەرامبەر بە هاووڵاتییان"، دەشڵێن كە پێداگیری لە هەڵوەشاندنەوەی دەدەن.

حەیدەر ئەلمتێری ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران ڕایگەیاند: دۆسیەی گرێبەستی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی لە پەرلەمانی عێراق و دەستەی دەستپاكی فیدڕاڵی هێشتا لەژێر بەدواداچوون و چاودێری دایە.

ئاماژەی بەوەش کرد کە دەستەی دەستپاکیی فیدڕاڵی و لایەنە دادوەرییەکان ئاگادارکراونەتەوە بە مەبەستی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکە و لێپرسینەوە لەگەڵ ئەو كەسانەی ئەو گرێبەستە نایاساییەیان ئەنجامداوە.

حەیدەر ئەلمتێری هەروەها ڕایگەیاند: گرێبەستی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی ستەمێکی گەورەی تێدایە بەرامبەر بە هاووڵاتییان؛ بەجۆرێک كە هەر هاووڵاتییەك ناچارە بۆ نوێكردنەوە یان دەرهێنانی پاسپۆرت بڕی 91 هەزار یاخود 66 هزار دینار بدات، ئەم بڕە پارەش بەشی هەرە زۆری دەچێتە گیرفانی كۆمپانیاكانەوە، ئەمە سەرباری وەرگرتنی 25 هەزار دیناری دیکە تەنیا لەبەرامبەر وەسڵی نۆرەگرتندا.

ئەندامەكەی ئەنجوومەنی نوێنەران جەختیشی کردەوە کە دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵی بەردەوامە لەسەر لێكۆڵینەوەكانی لەبارەی ئەم گرێبەستە ناڕاستە كە کۆمەڵێک سەرپێچی و ئیشکالیەتی یاسایی لەخۆدەگرێت.

لە كۆتاییدا حەیدەر ئەلمتێری ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران گوتیشی كە ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی عێراق هاوکارن بۆ بەدواداچوونی ئەم بابەتە تا گەیشتن بە ئەنجام، بەڵام لە كۆتاییدا یەکلاییکردنەوەی دۆسیەکە لە دەسەڵاتی لایەنە دادوەرییەکان دەبێت لە ڕێگەی دەستەی دەستپاکیی فیدڕاڵی کە ئامانج لێی هەڵوەشاندنەوەی ته‌واوه‌تی گرێبەستەکەیە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.