Erbil 31°C چوارشەممە 29 تەمووز 18:17

وەزیری دارایی عێراق بانگهێشتی پەرلەمان كرا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەممە وەزیری دارایی عێراق بانگهێشتی ئەنجوومەنی نوێنەران كرا و پرسیاری لەبارەی سەردانەكەیان لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ ئەمریكا و ئەو رێككەوتنانەی لێ كرا كە لە سەردانەكەدا واژۆیان لەسەر كرا.

دانەر عەبدولغەفار ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: ئەمڕۆ دووشەممە لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ئامادەبوونی ئەندامانی، پێشوازیان کرد لە فالح ساری وەزیری دارایی عێراق.

راشیگەیاند: لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ وەزیری دارایی، گفتوگۆ لەبارەی سەردانەکەیان بۆ ئەمەریکا و کاریگەری ئەم سەردانە لەسەر بارودۆخی ئابووری عێراق کرا، هەروەها پرسیار کرا لەبارەی رێککەوتن و ئەو یاداشتە لێکتێگەیشتنانەی کە لەنێوان هەردوو وڵاتدا واژۆ کران.

ئەو پەرلەمانتارەی فراكسیۆنی پارتی گوتیشی كە جگە لە سەردانەكەیان بۆ ئەمریكا، لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا هەروەها تاوتوێی ئەو رەشنووسە یاسایانە کرا کە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بۆ لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەران نێردرابوون.

هەفتەی رابردوو عەلی فالح زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ شاندێكی باڵای حكوومەتی عێراق كە فالح ساری وەزیری داراییش یەكێك بوو لە ئەندامانی شاندەكە، سەردانی ئەمەریكایان كرد و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا و بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە كۆبوونەوە.

هەر لە میانەی سەردانەكەدا، وەزارەتی دارایی عێراق و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا چەند رێككەوتنێكیان واژۆ كرد.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.