Erbil 31°C سێشەممە 14 تەمووز 18:32

سێنتكۆم: هاتوچۆ لە گەرووی هورمز بۆ سەرجەم كەشتییەكان ئاساییە

کوردستان TV
100%

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا (سێنكتۆم) رایدەگەیەنێت كە هاتوچۆ بۆ سەرجەم كەشتی وڵاتان لە گەرووی هورمز ئاساییە، ئەمە لەكاتێكدایە كە ئێران ئاماژە بەوە دەكات كە گەرووەكەیان داخستووە.

سێنتكۆم ئەمڕۆ یەکشەممە لە راگەیەنراوێكدا لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی بڵاوی كردەوە: ئێستا هاتوچۆی دەریایی لە گەرووی هورمز بە شێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەدەچێت، سەرەڕای ئەوەی کە تاران پێشتر داخرانی ئەم ڕێڕەوە ئاوییە ستراتیژییەی ڕاگەیاندبوو بەهۆی دەستپێكردنەوەی هێرشە نوێیەکان لەنێوان واشنتۆن و تاراندا.

سێنتکۆم ئاماژەی بەوە کردووە: گەرووی هورمز واڵایە لەبەردەم سەرجەم ئەو کەشتیانەی کە دەیانەوێت بە شێوەیەکی یاسایی لەم ڕێڕەوە ئاوییە نێودەوڵەتییەوە تێپەڕن.

سێنتكۆم هەروەها رایگەیاندووە: هێزەکانی ئەمریکا بەتەواوەتی لە ئامادەباشیدان بۆ دەستەبەرکردنی بەردەوامیی ئازادیی هاتوچۆی دەریایی، سەرەڕای هەڕەشە بەردەوامەكانی ئێران.

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا لە كۆتایی راگەیەنراوەكەدا جەختیشی کردەوە کە "ئێستا ئێران بەهیچ شێوەیەك کۆنترۆڵی گەرووەکە ناکات، بەپێچەوانەوە جموجۆڵی کەشتیوانی بە شێوەیەکی ئاسایی لە گەرووەكەدا بەڕێوەدەچێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.