میدیاکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کەمێک پێش ئێستا ڕایانگەیاند، کە دەنگی چەندین تەقینەوەی بەهێز لە پارێزگای بوشەهر لە باشووری ئێران بیستراوە.
تاوەکو ئێستا هیچ سەرچاوەیەکی فەرمی هۆکاری تەقینەوەکانی ئاشکرا نەکردووە و ڕوون نییە کە ئایا ئەنجامی هێرشی ئاسمانییە یان تەقینەوەی ناوخۆیی. جێی ئاماژەیە، پارێزگای بوشەهر گرنگییەکی ستراتیژیی و ئەمنیی گەورەی بۆ ئێران هەیە، چونکە تاقە وێستگەی ئەتۆمیی ئەو وڵاتەی تێدایە.
ئەم پەرەسەندنە توندە تەنها چەند کاتژمێرێک دوای ئەوە دێت کە ئێران هێرشی درۆنی کردە سەر بنکەکانی ئەمریکا لە کوێت، قەتەر و بەحرەین، و ئەمریکاش پێشتر چەند ناوچەیەکی لە ئەهواز بۆردومان کردبوو. لە ئێستادا ئاستی ئامادەباشی سەربازی لە ناوچەکە گەیشتووەتە لوتکە و چاوەڕوانی زانیاریی زیاتر لەسەر ڕووداوەکەی بوشەهر دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.