Erbil 31°C دووشەممە 06 تەمووز 23:43

ئیمانوێل ماکرۆن گەیشتە دیمەشق

100%

ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا كەمێك پێش ئێستا گەیشتە دیمەشقی پایتەختی سووریا، ئەمەش بە یەکەم سەردانی مێژوویی و بێ پێشینەی سەرۆکی وڵاتێکی گەورەی ڕۆژئاوا بۆ سووریا دادەنرێت لەوەتەی ئەحمەد شەراع لە کۆتایی ساڵی 2024 دەسەڵاتی گرتووەتە دەست، دوای ڕووخانی ڕژێمەکەی بەشار ئەسەد.

ئاژانسی (فرانس پرێس) گەیشتنی ماکرۆنی بۆ دیمەشق پشتڕاست کردەوە، کە وەک ئاماژەیەک بۆ دەستپێکی قۆناغێکی نوێ لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی سووریا دەبینرێت.

کۆشکی ئەلیزێ پێشتر بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاندبوو، ماکرۆن لەم سەردانەیدا کە تا ڕۆژی سێشەممە بەردەوام دەبێت، داوای بنیاتنانی سووریایەکی ئازاد و فرە دەنگ دەکات کە ڕێز لە هەموو پێکهاتەکانی بگرێت. هەروەها سەرۆکی فەڕەنسا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە پێویستە سووریا ڕۆڵێکی کاریگەر بگێڕێت لە هێورکردنەوەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ئەم گەشتە دیپلۆماسییە دوای گۆڕانکارییەکی ڕیشەیی لە سیستەمی سیاسیی سووریادا دێت، کاتێک لە کۆتایی ساڵی 2024دا گۆڕانکاری لە دەسەڵاتدا ڕوویدا و فەڕەنسا و وڵاتانی تری ڕۆژئاوا دەستیان بە هەڵسەنگاندنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ حکوومەتی نوێی دیمەشق کرد.

ماکرۆن بەم هەنگاوە دەیەوێت پێگەی وڵاتەکەی لە داڕشتنەوەی نەخشەی سیاسیی ناوچەکەدا بەهێز بکات و پاڵپشتیی پاریس بۆ پرۆسەی دیموکراسی و سەقامگیری لە سووریای نوێدا نیشان بدات.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.