Erbil 31°C دووشەممە 06 تەمووز 23:43

ترەمپ: بە شەخسی پێم باشە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێراندا بکەین

100%

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی  ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئەو لەگەڵ ئەوەدایە واشنتن و تاران بگەنە ڕێککەوتنێکی سیاسی و دیپلۆماسی. ترەمپ لە لێدوانێکی نوێدا جەختی کردەوە و گوتی: من بە شەخسی پێم باشە بگەینە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێراندا.

ئەم لێدوانەی ترەمپ لە کاتێکدایە کە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بە قۆناغێکی زۆر ئاڵۆزدا تێپەڕیوە. ترەمپ پێشتر و لە ساڵی 2018 بڕیاری کشانەوەی ئەمریکای لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و زلهێزەکانی جیهان دا و سیاسەتی فشاری زۆری دژی حکوومەتی ئێران پەیڕەو کرد، کە تێیدا توندترین سزای ئابووری بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپاند.

چاودێرانی سیاسی دەڵێن ئەم لێدوانە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ترەمپ سەرەڕای پەیڕەوکردنی سیاسەتێکی توند، هێشتا دەرگای گفتوگۆی دانەخستووە.

ترەمپ چەندین جارە ئاماژەی بەوە کردووە کە ئامانجی سەرەكی ئەو ڕێگریکردنە لەوەی ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، بەڵام هاوکات دەیەوێت ئێران وەک وڵاتێکی سەرکەوتوو و دەوڵەمەند ببینێت، بە مەرجێک بگەنە ڕێککەوتنێکی نوێ کە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و سەقامگیریی ناوچەکە بپارێزێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.