بڕیارە سبەی سێشەممە مەسعوود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران بە سەردانێك بگاتە عێراق بۆ ئەوەی بەشداری لە مەڕاسیمی ماڵئاواییكردنی ئایەتوڵا عەلی خامنەیی رێبەری پێشووی ئێران بكات.
ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئێران (ئیرنا) بڵاوی كردۆتەوە: مەسعوود پزیشکیان بە مەبەستی بەشداریکردن مەڕاسیمی ماڵئاواییكردنی ئایەتوڵا عەلی خامنەیی رێبەری پێشووی ئێران، سەردانی عێراق دەکات.
ئاژانسەكە هیچ زانیارییەکی دیكەی لەبارەی بەرنامەی سەردانەکەی پزیشكیان و هەروەها ئەو کۆبوونەوانە ئاشکرا نەکردووە کە پێشبینی دەکرێت لەگەڵ بەرپرسانی عێراق ئەنجامیان بدات.
ئەم سەردانەی سەرۆك كۆماری ئێران لە چوارچێوەی زنجیرە مەڕاسیمەکانی بەخاکسپاردنی خامنەییە کە لەنێوان ئێران و عێراقدا بەڕێوەدەچێت؛ دوای ئەوەی تاران و بەغدا پێشتر ڕێککەوتن و هەماهەنگی هاوبەشیان ڕاگەیاندبوو بۆ ئەنجامدانی مەڕاسیمەكە لە شارەکانی نەجەف و کەربەلا، هاوشانی ئەو مەڕاسیمانەی كە لە شارەکانی تاران، قوم و مەشهەد لە ئێران بەڕێوەدەچن.
بڕیارە دواجار تەرمی ئایەتوڵا عەلی خامنەیی رێبەری پێشووی ئێران لە شاری مەشهەد بە خاک بسپێردرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.