ئێران واژووکردنی هەر یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ماوەی 24 کاتژمێری داهاتوودا بەدوور دەزانێت، کە ئامانج لێی کۆتاییهێنان بێت بە شەڕ لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ئیسماعیل بقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئاژانسی فەرمیی "ئێرنا"ی ڕاگەیاند: "پێویستە چاوەڕێ بین بۆ زانینی کاتی وردی واژووکردنی ڕێککەوتنەکە، بەڵام ئەوە سبەی یەکشەممە ڕوونادات." ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەگەری زۆرە واژووکردنی یاداشتنامەکە بۆ "ڕۆژانی داهاتوو" بمێنێتەوە.
ئەم لێدوانانەی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاتێکدایە، کە پێشتر شەهباز شەریف، سەرۆکوەزیرانی پاکستان کە حکوومەتەکەی نێوەندگیری لە نێوان تاران و واشنتن دەکات بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ، پێشبینی کردبوو لە ماوەی 24 کاتژمێردا هەردوولا یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی کۆتایی واژوو بکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.