Erbil 31°C چوارشەممە 29 تەمووز 13:18

ئیسماعیل بەقایی: ئاڵوگۆڕی پەیام لەگەڵ ئەمریکا لەناو کەشێکی پڕ لە گومانەوە بەردەوامە

کوردستان TV
100%

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، دانوستانی نێوان ئێران و ئەمریکا لەناو دڵی گومان و بەدگومانییەکی قووڵدا دەستی پێ کردووە و ئێستاش ئاڵوگۆڕی پەیامەکان لە ناو هەمان کەش و هەوادا بەردەوامە.

ئەمڕۆ دووشەممە 1ـی حوزەیران، ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا جەختی لەوە کردەوە کە "دانوستان یان دیپلۆماسی خۆی لە خۆیدا نیشانە یان بەرهەمی متمانەی نێوان لایەنە دانوستانکارەکان نییە."

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئەمریکای تۆمەتبار کرد بەوەی کە بەهۆی گۆڕینی بەردەوامی دیدگا و ڕوانگەکانی خۆی و ناردنی پەیامی میدیایی جیاواز و دژ بەیەک بووەتە هۆی درێژخایەنبوونی پڕۆسەی دانوستانەکە.

ئیسماعیل بەقایی جارێکی دیکە هەڵوێستی ئێرانی دووپات کردەوە کە ئاگربەست لە لوبنان بەشێکی دانەبڕاوە لە هەر جۆرە ڕێککەوتنێک و کۆتاییهێنان بە شەڕەکە.

ناوبراو جەختی لەوەش کردەوە کە ناتوانرێت ئەمریکا و ئیسرائیل وەکو دوو لایەنی جیاواز و سەربەخۆ لە یەکتر سەیر بکرێن.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.