سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە رووداوێكی سەختی هاتوچۆ لەسەر ڕێگەی كۆیە – دوكان كەوتەوە و بەهۆیەوە سێ هاووڵاتی گیانیان لەدەست دا.
لەبارەی رووداوەكە، سەنگەر سەڵاحەدین بەڕێوەبەری هاتوچۆی كۆیە بە (كوردستان تیڤی) راگەیاند: سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە رووداوێكی سەختی هاتوچۆ لەسەر رێگەی كۆیە – دوكان لە نزیک گوندی ئاودەلۆک رووی دا.
سەنگەر سەڵاحەدین راشیگەیاند: رووداوەكە لەنێوان بارهەڵگرێكی میكسەری گواستنەوەی چیمەنتۆ و پیكئابێك رووی دا.
هەروەها رایگەیاند: لە ئەنجامی رووداوەكە 3 هاووڵاتی گیانیان لەدەست دا.
بەڕێوەبەری هاتوچۆی كۆیە ئاماژەی بەوەش دا كە ئەو سێ كەسەی گیانیان لەدەستداوە، سەرنشینی ناو ئۆتۆمبێلە پیكئابەكە بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.