Erbil 31°C شەممە 13 حوزەیران 05:58

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایش پارێزگای هەڵەبجە سێ تۆمەتباری سووتاندنی گۆڕستانی سەیدسادقی دەستگیر کرد

کوردستان TV
100%

هێزە ئەمنییەکانی قەزای سەیدسادق سێ کەسیان بە تۆمەتی سووتاندنی گۆڕستانی قەزاکە دەستگیر کرد، کە بەهۆی کارەکەیانەوە زیانێکی زۆر بە دار و پوش و پاوانی ناوچەکە گەیشتبوو.

ئەمڕۆ یەکشەممە 31ـی ئایار، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایش پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند: دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو ئاگر لە گۆڕستانی سەیدسادق کەوتەوە، دەستبەجێ بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی پارێزگای هەڵەبجە، هێزە ئەمنییەکان لە قەزای سەیدسادق لێکۆڵینەوەیان دەستپێکرد و توانییان 3 تۆمەتبار بە ناوەکانی (ڕ. ع. ع)، (م. ن. ڕ) و (ڕ. ت. ڕ) دەستگیر بکەن.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە تۆمەتبارەکان لە کاتی لێکۆڵینەوەدا دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە. بۆ ئەم مەبەستەش بە بڕیاری دادوەر، هەر سێ تۆمەتبارەکە ڕادەستی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی قەزای سەیدسادق کراون و پەڕاوی یاساییان بۆ کراوەتەوە، هاوکات لێکۆڵینەوەی زیاتریش لە ڕووداوەکە بەردەوامە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.