Erbil 31°C چوارشەممە 29 تەمووز 08:24

هاووڵاتییەک لە هەڵەبجە لە ماڵەکەی خۆیدا بە مردوویی دۆزرایەوە 

کوردستان TV
100%

پۆلیسی هەڵەبجە ڕایگەیاند، تەرمی هاووڵاتییەکی تەمەن 54 ساڵیان لەناو ماڵەکەی خۆیدا دۆزیوەتەوە کە ماوەی پێنج ڕۆژە گیانی لەدەست داوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 31ـی ئایار، ئاکام قوتبەدین ئاغاوەیس، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند، دوای ئاگادارکردنەوە و گەیشتنی تیمەکانی بەڵگە و تاوان بە شوێنی ڕووداو، تەرمی هاووڵاتییەکیان لە ماڵەکەی خۆیدا لە گەڕەکی گوڵانی سەروو دۆزیوەتەوە.

پۆلیسی هەڵەبجە دەڵێت، هاووڵاتییەکە ناوی (س .ج .ع) تەمەنی 54 ساڵە و ماوەی پێنج ڕۆژە لە ماڵەکەی خۆیدا گیانی لەدەست داوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسدا هاتووە، لەلایەن تیمی پزیشکی دادییەوە پشکنین بۆ تەرمەکەی کراوە و هیچ ئاسەوارێکی تاوانکاری بە تەرمەکەوە بەدی نەکراوە. هاوکات لە بنکەی پۆلیسی هەڵەبجەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراوە. 
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.