لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی دڵنیایی دەدەنە هاووڵاتییان کە کێشەی کەمی غازی ماڵان نەماوە و پێویست بە وەرگرتنی فۆڕم ناکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە 31ـی ئایار، عومەر عەبدوڵا، سەرۆکی لیژنەی غاز لە لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند: بڕی پێویستی غازی ماڵان بەردەستە و هاووڵاتییان دەتوانن لە هەر شوێن و کاتێکدا بێت بوتڵەکانیان پڕبکەنەوە.
هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد، مەرجی وەرگرتنی کۆبۆنی خۆراک نەماوە و نرخی هەر بوتڵێکی غازی ماڵان بە 8 هەزار و 500 دینارە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.