Erbil 31°C شەممە 01 ئاب 11:33

تەندروستیی دهۆک: لە ڕۆژانی جەژندا زیاتر لە 7 هەزار کەس سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە

کوردستان TV
100%

تەندروستیی دهۆک ئاماری چوار ڕۆژی جەژنی قوربانی بڵاو کردەوە، تێیدا هاتووە کە زیاتر لە 7 هەزار کەس سەردانی ناوەندە تەندروستییەکانیان کردووە، 32 ڕووداوی هاتوچۆ تۆمارکراون و 84 منداڵیش لەدایکبوون.

ئەمڕۆ یەکشەممە 31ـی ئایار، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی پارێزگای دهۆک ئاماری چوار ڕۆژی جەژنی پیرۆزی قوربانی ڕاگەیاند، بەپێی ئامارەکە زیاتر لە حەوت هەزار و 250 کەس سەردانی سەنتەر و دەزگە تەندروستییەکانیان کردووە.

لە ئاماری تەندروستیی دهۆکدا هاتووە، لە کۆی ئەو کەسانەی سەردانی نەخۆسخانەکانیان کردووە، 565 کەسیان لە ڕاوێژکارە ئێوارەییەکان بینراون و 315 نەخۆشیش بەهۆی تێکچوونی دۆخی تەندروستییانەوە لە نەخۆشخانە داخڵ کراون. هاوکات لەو ماوەیەدا 30 نەشتەرگەریی جۆراوجۆر ئەنجام دراون.

هەر لە ئامارەکەدا هاتووە، 32 ڕووداوی هاتوچۆ و 45 حاڵەتی کەوتن هەبووە. هەروەها 41 دەرزیی دژە هاری بەکارهێنراون.

لەلایەکی دیکەوە، سەنتەری هێڵی گەرمی فریاکەوتنی خێرا (122) لە ڕێگەی تیمی فریاگوزارییەوە 60 حاڵەتی گواسستنەوەی فریاگوزاریی ئەنجام داوە، کە بەم شێوەیە بوون:

- 11 حاڵەتی تەنگەنەفەسی، 11 ڕووداوی جۆراوجۆر و 10جەڵتە.
- 10 حاڵەتی وەستانی دڵ، 5 کەوتن و 5 شکانی ئێسک.
- 5 حاڵەتی نەخۆشیی گورچیلە، 3 حاڵەتی منداڵبوون و 2 حاڵەتی پێوەدانی مار و دووپشک.

تەندروستیی دهۆک ئاماژەی بەوەش کردووە، لە چوار ڕۆژی جەژنی قورباندا 84 منداڵی تازە لەدایکبوون، کە پێکهاتبوون لە 40 کوڕ و 44 کچ.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.