وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، هێشتا هیچ ڕێککەوتنێک لە نێوان ئێران و ئەمریکادا یەکلایی نەکراوەتەوە و سەبارەت بە دۆسیەی ئەتۆمیش هیچ دانوستانێکیان نییە.
ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیای فەرمیی ئێران ڕایگەیاند، هێشتا هیچ ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئەمریکادا یەکلایی نەکراوەتەوە و کۆنتڕۆڵی گەرووی هورمز لەلایەن ئێران و عومانەوە دیاری دەکرێت.
ئاماژەی بەوەش کردووە، لەم قۆناغەدا سەرنجیان خستووەتە سەر کۆتاییهێنان بە جەنگ و سەبارەت بە دۆسیەی ئەتۆمیش هیچ دانوستانێکیان نییە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.