بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی بۆ ڕەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە، کە تێیدا ئاماژە بە بارینی بارانی پچڕپچڕ و بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ دەکات.
ئەمڕۆ دووشەممە 18ـی ئایار، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند: ئاسمانی هەرێمی کوردستان بە گشتی لە نێوان هەور و نیمچە هەوردا دەبێت. لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری باکوور و باکووری ڕۆژهەڵات ئەگەری نمەباران هەیە و بۆ کاتەکانی دوای نیوەڕۆ کاریگەرییەکەی بۆ ناوچە نیمچە شاخاوییەکانیش درێژ دەبێتەوە. هاوکات لە ناوچەکانی باشووری هەرێم ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵێکی سووک هەیە.
بۆ سبەی سێشەممە 19ـی ئایار، بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی ئاسمان لە نیمچە هەورەوە بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان. سەرەتا لە ناوچە سنوورییەکان نمەباران و هەورەبروسکە دەستپێدەکات و دواتر ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای سلێمانی و هەولێر دەگرێتەوە، بەڵام لە کاتەکانی ئێوارەدا کەشەکە سەقامگیر دەبێتەوە. پلەی گەرما 1 بۆ 2 پلە بەراورد بە ئەمڕۆ نزم دەبنەوە.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:-
| شار و ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان | دووشەممە | سێشەممە |
| هەولێر | 27 | 25 |
| سلێمانی | 23 | 22 |
| دهۆک | 26 | 24 |
| هەڵەبجە | 26 | 24 |
| زاخۆ | 26 | 25 |
| چەمچەماڵ | 26 | 25 |
| سۆران | 21 | 22 |
| پیرمام | 22 | 21 |
| گەرمیان | 32 | 30 |
| حاجی ئۆمەران | 14 | 15 |
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.