دەسەڵاتدارانی ئیمارات ڕایانگەیاند، ئەمڕۆ یەكشەممە هێرشێكی درۆنی كرایە سەر وێستگەی وزەی ئەتۆمی شاری ئەبوزەبی لە پایتەختی ئیمارات و بەهۆیەوە ئاگر لە چەند شوێنێكی وێستگەكە كەوتەوە، بەڵام هیچ زیانێكی گیانی نەکەوتەوە.
حكوومەتی ئیمارات رایگەیاند: بەهۆی هێرشە درۆنییەكە ئاگر لە مۆلیدەیەکی کارەبا لەناو وێستگە ئەتۆمییەكە كە (بە وێستگەی بەرەكە ناسراوە) كەوتەوە، بەڵام توانرا بەبێ زیان كۆنتڕۆڵ بكرێت.
راشیگەیاند: ئاگرەکە بەهۆی هێرشێكی درۆنی بووە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و هەروەها کاریگەری لەسەر ئاستی سەلامەتیی تیشکدانەوەی وێستگەكەش نەبووە.
لەبارەی هێرشەكە، ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی نیگەرانیی خۆی بەرامبەر بە هێرشەكە دەربڕی، هەروەها هەموو جۆرە چالاکییەکی سەربازیی ڕەت کردەوە کە ببێتە هۆی هەڕەشە بۆ سەر سەلامەتیی دامەزراوە ئەتۆمییەکان.
هاوکات، دەستەی فیدراڵیی چاودێریی ئەتۆمی لە ئیمارات پشتڕاستی کردەوە کە ئاگرەکە کاریگەریی نەرێنی لەسەر سەلامەتیی وێستگەکە یان ئامادەیی سیستەمە سەرەکییەکانی نەبووە، لە ئێستاشدا سەرجەم یەکەکانی وێستگەکە بە شێوەیەکی ئاسایی کار دەکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.