Erbil 31°C سێشەممە 16 حوزەیران 16:07

دوای ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ست ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی كرده‌ سەر باشووری لوبنان

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ شەممە، ئیسرائیل زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانی بۆسەر باشووری لوبنان دەستپێکرد، سەرەڕای درێژکردنەوەی ئاگربەستی نێوان هەردوو وڵات. ئه‌مه‌ش به‌ پاساوی كردنه‌ ئامانجی حزبوڵلا له‌و ناوچانه‌دا.

سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاندووه‌: ئامانجییان له‌و هێرشانه‌ كردنه‌ ئامانجی پێگه‌كانی حزبوڵلایه له‌ ناوچه‌كانی باشووری لوبناندا‌، بەڵام پێش هێرشەکان ئیسرائیل هۆشداری له‌ چۆڵکردنی 9 گوندی دایه‌ دانیشتووانی باشووری لوبنان.

لای خۆیه‌وه‌، ئاژانسی هەواڵی نیشتمانیی دەوڵەتی لوبنان ڕایگەیاندووه‌، ئه‌مرۆ شەممە لانیکەم پێنج گوندی لوبنان به‌ ته‌واوی چۆڵكراون، کە یەکێک له‌و گوندانه‌ زیاتر لە 50 کیلۆمەتر لە سنوورەکانەوە دوورە.  

لە هەمان کاتدا باس لە کۆچکردنی نوێی دانیشتووان بەرەو شاری سیدۆن لە باشوور و بەیرووتی پایتەخت کراوه‌.

جێی باسه‌، ڕۆژی هەینی هەردوو وڵات له‌ واشنتۆن ڕێککەوتن لەسەر درێژکردنەوەی ئاگربەست له‌ نێوانیاندا بۆ ماوه‌ی 45 رۆژی تر.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.