ئەمڕۆ یەکشەممە 10-5-2026 ، ئۆتۆمبێلێکی مۆدێل كۆن لە گەڕەکی "وەرود" لە دیمەشقی پایتەختی سووریا تەقیوەتەوە، ده‌زگاكانی په‌یوه‌ندیدار له لایه‌نی ته‌ناهی سووریا سه‌رقاڵی ڵێكۆلینه‌وه‌ن له چۆنیه‌تی ڕوودانی ته‌قینه‌وه‌كه تا بگه‌ن به ڕاستییه‌كان.
ئاژانسی هەواڵی سووریا (سانا) هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت، ئۆتۆمبێلێک لە جۆری مینی پاس كه مۆدێلی كۆن بووه لە گەڕەکی وەرود لە دیمەشق له دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه تەقیوەتەوە.
به گوێره‌ی ئاژانسی سانا هیچ زیانێکی گیانی له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌رچی ته‌قینه‌وه‌كه له شوێنێكی میللی گه‌ڕه‌كه‌كه بووه.
ئاژانسەکە ئاشكراشی كردووه، تیمە تایبەتمەندەکان له لایه‌نی ئه‌منیی سووریا له ئێستادا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن بۆ گه‌یشتن به هۆکارەکانی تەقینەوەکە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.