Erbil 31°C پێنجشەممە 06 ئاب 23:52

ئەمریکا هیوای باشترین بۆ عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو دەخوازێت

کوردستان TV
100%

کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر ڕایگەیاند، نوێنەرایەتیی دیپلۆماسیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە عێراق هیوای سەرکەوتن بۆ عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو دەخوازێت لە ئەرکی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراقدا.

ڕۆژی چوارشەممە 29ـی نیسان، کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە: "نوێنەرایەتیی دیپلۆماسیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە عێراق هیوای باشترین بۆ سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو، عەلی زەیدی، دەخوازێت، لە میانەی کارکردنیدا بۆ پێکهێنانی حکوومەتێک کە توانای بەدیهێنانی خواستەکانی سەرجەم هاووڵاتیانی عێراقی هەبێت بۆ داهاتوویەکی گەشتر و ئارامتر".

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "پاڵپشتی لە خەڵکی عێراق دەکەین لە ئاواتخواستنیان بۆ ئامانجە هاوبەشەکانی پاراستنی سەروەریی عێراق و چەسپاندنی ئاسایشێک کە خاڵی بێت لە تیرۆر و هەروەها بونیادنانی داهاتوویەکی خۆشگوزەران کە ببێتە مایەی سوودی بەرجەستە بۆ هاووڵاتیانی ئەمریکی و عێراقی".
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.