Erbil 31°C پێنجشەممە 06 ئاب 07:23

لە سیدەکان کارەبای چەند گوندێک چاککرایەوە

کوردستان TV
100%

فەرمانگەی کارەبای سیدەکان ڕایگەیاند، دوای چەند ڕۆژێک لە پچڕانی بەهۆی لافاو و خراپیی کەشوهەوا، تیمەکانی چاککردنەوە توانییان کارەبا بۆ گوندەکانی سنووری دەشتی هێرت بگەڕێننەوە.

ڕۆژی چوارشەممە 29ـی نیسان، فەرمانگەی کارەبای سیدەکان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە: "دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی بارانبارین و  دروستبوونی لافاو لە گوندەکانی سنووری (دەشتی هێرت)، زیانێکی زۆر بە تۆڕەکانی کارەبا گەیشت و چەندین ستوونی کارەبا کەوتن، ئەمڕۆ تیمەکانمان سەرکەوتووانە کارەبایان بۆ گوندەکانی (ئاڵەکان، خەلیفان و سیران) گەڕاندەوە".

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، بەهۆی تێکچوونی ڕێگەوبان و پردەکانەوە، تیمەکانی چاککردنەوە تووشی ئاستەنگی زۆر ببوون، بەڵام بە هاوکاریی قایمقامیەتی شارۆچکەی سیدەکان ڕێگاکان چاککراون و ڕێڕەوی نوێ بۆ دانانەوەی ستوونەکان دابین کراوە.

فەرمانگەی کارەبای سیدەکان ئاماژەی بەوەش کردووە، سەرەڕای نالەباری کەشوهەوا و سەختیی ناوچەکە، تیمەکانیان توانیویانە هەموو ستوونەکان دابنێنەوە و تۆڕەکە بخەنەوە گەڕ.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.