بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاو کردەوە و هۆشداری لە ناجێگیری کەشوهەوا و بارانبارینی بەلێزمە دەدات.
پێشبنییەکانی ئەمڕۆ سێشەممە 28ـی نیسانی 2026 بەم شێوەیە دەبێت:
پارێزگای هەولێر: ئەگەری بارانبارینی هەیە لە کاتەکانی نیوەڕۆ و دوای نیوەڕۆ.
سۆران و ناوچە شاخاوییەکان: بارانی لێزمە و هەورەتریشقە دەبێت.
ناوچە شاخاوییەکانی دهۆک و زاخۆ: بارانبارین کەمتر دەبێت لە زۆربەی کاتەکانی دوای نیوەڕۆ بارانەکە بە شێوەی نمەبارانی پچڕپچڕ دەبێت.
سلێمانی، هەڵەبجە و کەرکووک: باران و هەورە تریشقە دەبێت، لە ناوچەکانی باشووری سلێمانی دابارینی زیاتر دەبێت ئەگەری تەرزە هەیە.
گەرمیان: لە ئێوارەدا ناسەقامگیری زیاد دەبێت، بارانی لێزمە و هەورە تریشقە دەبێت و ئەگەری تەرزە و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو هەیە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەى چوارشەممە بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 24 پلەی سیلیزی
پیرمام: 20 پلەی سیلیزی
سۆران: 23 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 17 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 24 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 24 پلەی سیلیزی
دهۆک: 24 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 24 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 23 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 24 پلەی سیلیزی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.