Erbil 31°C چوارشەممە 22 تەمووز 06:58

دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوخەمی بۆ قوربانییانی رووداوەکەی کەرکووک دەربری

کوردستان TV
100%

ئۆفیسی کەرکووکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە پەیامێکدا، هاوخەمی خۆی بۆ قوربانییانی رووداوە دڵتەزێنەکەی ئێوارەی ئەمڕۆی دەروازەی شاری کەرکووک دەربڕی و ئامادەیی خۆی بۆ هەر جۆرە هاوکارییەک نیشان دا.

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، 26ـی نیسان لە ئەنجامی رووداوێکی هاتووچۆی سەخت لە نێوان بارهەڵگرێکی چیمەنتۆ و 20 ئۆتۆمبێلی دیکە لە دەروازەی شاری کەرکووک، 7 کەس گیانیان لەدەستدا و 21 کەسی دیکەش بریندار بوون.

ئۆفیسی کەرکووکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە راگەیەندراوەکەیدا وێڕای پرسە و سەرەخۆشی بۆ کەسوکاری قوربانییان و هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان، رایگەیاند: وەک هەمیشە لەسەر بنەمای ئەرکە مرۆیی و نیشتمانییەکانمان، خۆمان بە خزمەتکاری هاونیشتمانیانی خۆشەویستی کەرکووک دەزانین و بە هەموو توانایەکەوە پاڵپشت و هاوکاریان دەبین بۆ تێپەڕاندنی شوێنەوارەکانی ئەم کارەساتە.

دەزگای خێرخوازیی بارزانی جەختی لەوەش کردووەتەوە، کە ئۆفیسەکەیان لە شاری کەرکووک لە ئامادەباشیدایە بۆ پێشکەشکردنی هەر هاوکارییەکی پێویست کە بکەوێتە ئەستۆیان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.