Erbil 31°C دووشەممە 22 حوزەیران 00:19

دۆناڵد ترەمپ: بەمنزیكانە شەڕی ئێران كۆتایی دێت و ئێمە تێیدا سەركەوتوو دەبین

کوردستان TV
100%

سەرۆكی ئەمریكا ئەمڕۆ یەكشەممە رایگەیاند كە بەمنزیكانە شەڕی ئێران كۆتایی دێت، تێیدا ئەمریكا سەركەوتنێكی گەورە بەدەست دەهێنێت.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: نابێت بەهیچ شێوەیەك رێگە بدرێت ئێران چەكی ئەتۆمی هەبێت. جەختیشی كردەوە كە ئەم كارانەی ئێستا لە دۆسییەی ئێران دەكرێت دەبوو 47 ساڵ پێش ئێستا ئەنجامدرابووایە.

ترەمپ ئاماژەی بەوەش دا كە وڵاتەکەی خاوەنی هەموو کارتە بەهێزەکانە لەم دۆسییەدا، لەبەرامبەریشدا ئێران خاوەنی هیچ کارتێک نییە. ئاماژەشی دا "ئەگەر ئێرانییەکان بیانەوێت دانوستان بکەن، دەتوانن راستەوخۆ پەیوەندیمان پێوە بکەن و لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە گفتوگۆ لەسەر هەموو بابەتەكان دەکەین".

سەرۆكی ئەمریكا گوتیشی: دڵنیابن لە شەڕی ئێران بە سەركەوتنی گەورە دەردەچین و بە هەر شێوازێك بێت نابێت ئێران دەستی بە چەكی ئەتۆمی بگات.

دۆناڵد ترەمپ هیواشی خواست ناچار نەبن دەست بۆ ئۆپڕاسیۆنی سەربازی بكەن بۆ لەناوبردنی ئەو سەركردانەی ئێران كە ئێستا لەژیاندا ماون.

لە كۆتاییدا ئاماژەی بەوە دا كە خۆی بەڕێژەیەكی زۆر نائومێد بووە لە وڵاتانی ناتۆ، چونکە لە شەڕی ئێران بەهیچ شێوەیەك هاوكاریان نەبوون.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.