فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (CENTCOM) ڕایگەیاند، هێزەکانیان لە دەریای عەرەب ڕێگرییان لە کەشتییەکی سەر بە کەشتیگەلی سێبەر کردووە، ئەمەش تەنها 1 ڕۆژ دوای ئەوەی لەلایەن وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکاوە بەهۆی گواستنەوەی بەرهەمە وزەییەکانی ئێران خرایە لیستی ڕەشەوە.
بەپێی بەیاننامەکەی سێنتکۆم، کەشتییەکە ناوی (M/V Sevan)ـە و یەکێکە لەو 19 کەشتییەی کە بە تۆمەتی گواستنەوەی بڕی ملیارەها دۆلار نەوت و غازی ئێران بۆ بازاڕە دەرەکییەکان سزادراون. پرۆسەی دەستبەسەرداگرتنەکە لە ڕێگەی هێلیکۆپتەرێکی هێزی دەریاییەوە لەسەر پشتی تێکشکێنەری (USS Pinckney) ئەنجامدراوە و ئێستا کەشتییەکە لەژێر چاودێری سەربازیدا بەرەو ئێران دەگەڕێندرێتەوە.
ئەم ئۆپەراسیۆنە لەکاتێکدایە کە واشنتن بەردەوامە لە سەپاندنی گەمارۆی دەریایی بەسەر بەندەرەکانی ئێراندا. لە سەرەتای دەستپێکردنی گەمارۆکە لە 13ی نیسان، تا ئێستا هێزەکانی ئەمریکا ڕێگرییان لە 37 کەشتی کردووە و ڕێڕەوەکانیان گۆڕیوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.