Erbil 31°C دووشەممە 03 ئاب 16:47

بنەسڵاوە.. پڕۆژەیەکی قیرتاوکردن و ئاوەڕۆ لە گەڕەکی گوڵان جێبەجێ دەکرێت

کوردستان TV
100%

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند، پڕۆژەیەکی قیرتاوکردن و دروستکردنی ئاوەڕۆ لە گەڕەکی گوڵانی بنەسڵاوە جێبەجێ دەکرێت کە سوود بە پێنج هەزار هاووڵاتی دەگەیەنێت.

ڕۆژی شەممە 25ـی نیسان، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی پلانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی بنەسڵاوە، پڕۆژەی قیرتاوکردنی شەقام و دروستکردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەکی گوڵان بە گوژمەی (63,480,000) دینار جێبەجێ دەکرێت.

پڕۆژەکە لەسەر بودجەی 15%ـی داهاتی سه‌رۆكایه‌تیی شارەوانیی بنه‌سڵاوه‌یە و پێکهاتووه‌ له‌ ڕێکخستنەوە و قیرتاوکردنی شەقامەکانی گەڕەکەکە بە ڕووبەری 3200 مەتر دووجا، هەروەها دروستکردنی ئاوەڕۆی لوولەیی به‌ تیرەی 60 سانتیمەتر شیشدار بە درێژی 80 مەتر و بۆریی پلاستیکی تیرەی 40 سانتیمەتر بە درێژی 15مەتر و چاڵی پشکنین و چاڵی وەرگرتنی ئاو.

وەزارەتی شارەوانی ئاماژەی بەوەش کردووە، بەتەواوبوونی ئەم پڕۆژەیه‌، ئاسانکاری هاتوچۆ بۆ زیاتر لە پێنج هەزارهاووڵاتی دەکرێت.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.