Erbil 31°C شەممە 01 ئاب 11:33

کەشناسیی هەرێم: شەپۆلی بارانبارین و هەورە تریشقە لە 48 کاتژمێری داهاتوودا بەردەوام دەبێت

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو و ڕایگەیاند، کاریگەریی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی ڕووی لە ناوچەکە کردووە، بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە بەردەوامی دەبێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی کەشناسی، لە ئێستادا ئاسمانی زۆربەی ناوچەکان هەورە و پێشبینی دەکرێت لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆدا شەپۆلەکە چالاک ببێتەوە. بارانبارین بە شێوەی لێزمەباران و هەورە تریشقە دەبێت و لە هەندێک کاتدا ئەگەری تەرزەبارین هەیە.

ئاستی دابارین لە سنووری پارێزگای هەولێر (بەتایبەت ناوچە شاخاوییەکان و دەوروبەری کۆیە)، ئیدارەی سۆران، مێرگەسوور، ڕۆژهەڵاتی دهۆک (ئاکرێ، دینارتە، بجیل، زاویتە) و سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارە سەربەخۆکانی، زیاتر دەبێت.

کەشناسی ئاماژەی بەوە کردووە کە سبەی بەیانی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، بەڵام لە دوای نیوەڕۆوە دووبارە کەشوهەوا ناجێگیر دەبێتەوە. کاریگەریی شەپۆلەکە لە سنووری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانی زیاتر دەبێت. هەروەها لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، کەرکووک و هەڵەبجە ئەگەری تاوەبارانی بەهاری و هەورە تریشقە لە کات و شوێنی جیاجیادا هەیە.

بەرزترین پلەکانی گەرما بۆ سبەی دووشەممە بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 24

سلێمانی: 25

دهۆک: 23

کەرکووک: 26

هەڵەبجە: 24

زاخۆ: 24

سۆران: 22

گەرمیان: 26

پیرمام: 23

حاجی ئۆمەران: 18

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.