Erbil 31°C دووشەممە 05 تشرینی یەکەم 17:12

ئیسرائیل هیۆم: ئەمریکا دوو مەرجی بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستان لەگەڵ ئێران داناوە

کوردستان TV
100%

ڕۆژنامەی "ئیسرائیل هیۆم" لە زاری سەرچاوە دیپلۆماسییەکانەوە بڵاویکردەوە، ئەمریکا دوو مەرجی سەرەکی بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستان لەگەڵ ئێران لە شاری ئیسلامئابادی پاکستان داناوە.

مەرجی یەکەم بریتییە لە کردنەوەی تەواوەتی گەرووی هورمز بەر لە دەستپێکردنی هەر جۆرە دانوستانێک. مەرجی دووەمیش ئەوەیە کە بەرپرسانی باڵای ئێران ڕەزامەندیی فەرمی بدەن لەسەر هەر لێکتێگەیشتنێک کە لە شاری ئیسلامئاباد لە نێوان هەردوو لایەندا دەکرێت.

ئەم مەرجانەی واشنتن لە کاتێکدایە کە هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ جێگیرکردنی ئاگربەست و کۆتاییهێنان بە ململانێ سەربازییەکان لە ناوچەکەدا بەردەوامن. تائێستا هیچ بەیاننامەیەکی فەرمی لە تارانەوە بۆ وەڵامدانەوەی ئەم مەرجانە بڵاونەکراوەتەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.