Erbil 31°C ھەینی 31 تەمووز 00:35

زیاتر لە 200 کارتی دیکەی زەوی لە سنووری هەولێر و بنەسڵاوە تاپۆ کران

کوردستان TV
100%

وەزارەتی شارەوانی ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی پڕۆسەی گۆڕینی کارت بۆ تاپۆ، 209 پارچە زەوی دیکە لە سنووری هەولێر و بنەسڵاوە تاپۆ کران و وێنەی تۆمارەکانیان ئامادەیە.

ڕۆژی دووشەممە 13ـی نیسان، یەکەی گۆڕینی کارتی زەوی بۆ تاپۆ سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کارەکانی تاپۆکردنی 200 کارتی زەوی لە سنووری کەرتی 9ـی باغلومنارەی شاری هەولێر و 9 کارتی دیکە لە کەرتی 86ـی بنەسڵاوە کۆتاییان هاتووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، لە ئێستادا وێنەی تۆمار (تاپۆ)ـی ئەو زەوییانە گەڕاونەتەوە و خاوەنەکانیان دەتوانن مامەڵەکانیان تەواو بکەن. 
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.