Erbil 31°C سێشەممە 11 ئاب 22:57

دۆناڵد ترەمپ هۆشداری توند دەداتە ئێران

کوردستان TV
100%

سەرۆکی ئەمریکا هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی ئێران کرد و ڕایگەیاند، پێویستە ئێران دەستبەجێ وەرگرتنی پارە و ڕسوماتی نایاسایی لەو کەشتییانە ڕابگرێت کە بە گەرووی هورمزدا تێدەپەڕن.

ئەمڕۆ هەینی 10ـی نیسان، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (تروس سۆشیاڵ) نووسیویەتی: "ڕاپۆرتی ئەوە هەیە ئێران پارە لە کەشتییە نەوتهەڵگرەکان وەردەگرێت کە بە گەرووی هورمزدا تێدەپەڕن، بۆ ئەوان باشترە کە ئەمە ڕاست نەبێت، ئەگەریش ڕاستە، پێویستە هەر ئێستا ڕایبگرن".

ئەم هۆشدارییەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ ئێران لەکاتێکدایە کە ناوچەکە بە دەست ئاڵۆزییەکی زۆری ئەمنییەوە دەناڵێنێت و ترسی گەورە لەسەر ئاسایشی دەریاوانی نێودەوڵەتی لە یەکێک لە گرنگترین ڕێڕەوە ئاوییەکانی جیهان دروست بووە. 

گەرووی هورمز یەکێک لە کۆنترین ڕێڕەوە ئاوییەکان لە جیهاندا، بەهۆی هەڵکەوتەی جوگرافیاکەیەوە  وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا بە وڵاتانی ڕۆژئاوای ئاسیا دەبەستێتەوە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.