حزبوڵای لوبنانی ئاشكرای دەكات كە شەڕ و پێكدادانەكانیان لەگەڵ سوپای ئیسرائیل بووەتە شەڕی دەستەویەخە و لە دووری مەودای سفڕ رووبەڕووی یەك دەبنەوە.
حزبوڵا لە راگەیەنراوێكدا دەڵێت: دوای ئەوەی ئەمڕۆ پێنجشەممە سەربازانی سوپای ئیسرائیل هەوڵیان دا لە شاری بنت جوبەیل نزیك ببنەوە، موجاهیدەكانمان شەڕێكی پاڵەوانانەیان بەرامبەر ئەنجام دا لە مەودای سفڕ بە چەكی سووك و مووشەكی دەستی.
دەشڵێت: تا ئامادەكردنی ئەم راگەیەنراوە، شەڕێكی قورسی دەستەویەخە لەنێوان موجاهیدەكانمان و سوپای ئیسرائیل هەیە.
نەك هەر لە شاری بنت جوبەیل، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە چەند ناوچە و بەرەیەكی دیكەش شەڕ لەنێوان چەكدارانی حزبوڵا و سوپای ئیسرائیل لە باشووری لوبنان هەبووە، چەكدارانی حزبوڵا لە چەند شوێنێك هێرشیان كردۆتە سەر سوپای ئیسرائیل.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.