Erbil 31°C سێشەممە 11 ئاب 10:21

فلای ئەربیل:شەممە گەشتی ئاسمانی دەستپێدەکاتەوە

کوردستان TV
100%

 

کۆمپانیای فلای ئەربیل بۆ گواستنەوەی ئاسمانی، ڕایگەیاند کە گەشتە ئاسمانییەکانیان بە شێوەیەکی ئاسایی بەردەوامە و لەو چوارچێوەیەشدا خشتەی نوێی گەشتەکانی بۆ ماوەی نێوان 11 تاوەکو 30ی نیسانی 2026 بڵاوکردەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمیی کۆمپانیاکە، گەشتیاران دەتوانن بەپێی خشتە دیاریکراوەکە گەشتەکانیان ئەنجام بدەن. هاوکات کۆمپانیاکە ئاسانکاری بۆ گەشتیاران کردووە و ڕایگەیاندووە کە دەتوانن لە ڕێگەی ماڵپەڕی فەرمیی فلای ئەربیل یان ئەپڵیکەیشنی تایبەتی کۆمپانیاکە، تکتەکانیان بە شێوەی ئۆنلاین دەستەبەر بکەن.

ئەم ڕاگەیەندراوە لە کاتێکدایە کە کۆمپانیاکە جەخت لە بەردەوامیی خزمەتگوزارییەکانی دەکاتەوە بۆ دابینکردنی گەشتی ئاسمانی بۆ هاوڵاتیان و گەشتیاران لەم مانگەدا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.